نها فێڵێکی نوێی دەنگدەرانی هێزەکانی 80ی پارتی بە ڤیدیۆ و بەڵگەوە ئاشکرا دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەمڕۆ لەسەرتاسەری عێراق دەنگدانی تایبەت بەڕێوە دەچێت، بەڵام نها چاوی ورد دەکاتەوە و وەکو یەکەم میدیا فێڵێکی نوێی دەنگدانی هێزەکانی 80ی پارتی لە یەکێک لەقوتابخانەکانی پارێزگای هەولێر بە ڤیدیۆ و بەڵگە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی تایبەت و ئاگادار لە یەکێک لە قوتابخانەکانی پارێزگای هەلێر بە نها نیوز دەڵێت "لە قوتابخانەیەکی هەولێر لەدەرەوە ناو دەنوسرێت و کارتی دەنگدانی دروستکراو دابەشدەکرێت بەسەر هێزەکانی 80، هەروەها لەسێ وێستگەی ئەو قوتابخانەیەش پەنجە مۆرێکیش نەیخوێندراوەتەوە".
سەرچاوەکەی نها بە وردی ئەو سەرپێچیەی حزبی پارتی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت "پاش ئەوەی هێزەکانی 80ی پارتی لەئامێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگدانی تایبەتی خۆیان دەدەن و تۆماری دەکەن، بەڵام لەدەرەوە لیژنەیەک دانیشتووە ئەو هێزە ئەمنیانە دێنە دەرەوە و دەچن بۆ لایان و هەریەکەیان کارتی دەنگدانەکەی خۆیان بەو لیژنەیە دەدەنەوە و دووبارە لەلای ئەو لیژنەیەش دەنگ دەدەنەوە".
ئەو سەرچاوەیەی نها زیاتر ئاشکرا دەکات و دەشڵێت "ئەو لیژنەیە ناوی هێزەکان دووبارە دەنوسنەوە و پەنجەمۆر و واژۆشیان لێوەردەگرنەوە، واتە ئەمجارە ئامارەکە دەبێت بەحزبی و بۆ ناوخۆی پارتی خۆیەتی ئەوە جگە لەدەنگدانی کۆمسیۆن، هەروەها زۆربەشیان لەسەر سندوقی دەنگدان مۆبایلەکانیان دەردەهێنن و وێنەی دەنگدانەکەیان دەنێرن بۆ سەرەوە، لەکاتێکدا بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق قەدەغەیە بەکارهێنانی مۆبایل".
نها بەبەڵگەوە تەزویرەکەی دەنگدانی هێزەکانی 80ی پارتی بڵاودەکاتەوە، بینەریبە...
|