کوردستان

وتەبێژی یەکێتیی:قسەکانی کاک فازڵ ڕادیۆ دەرچوون

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی قسە گۆرینی فازل میرانی رایگەیاند، ئەم پارتییەی ئەمڕۆ، قسەی ڕاست بۆ بەرپرسەکانی بە ڕەوا نابینێت چونکە سیاسەتی پارتی هەندێک هەرزە سیاسیی دایدەڕێژن.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، قسەکانی کاک فازڵ ڕادیۆ دەرچوون.

دەشڵێت "دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، فازڵ میرانی هەندێک ڕاستی مەعقوڵی وت، کە پێچەوانەی خواستی جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی بوون، کە هاوتابوون لەگەڵ ئەو کەسایەتییەی کە فازڵ میرانی خۆی هەیەتی. بەڵام جێگەی سەرسوڕمانە ئەمڕۆ قسەکانی گۆڕی 

ئاماژە بەوەشدەکات " بە داخەوە ئەم پارتییەی ئەمڕۆ، قسەی ڕاست بۆ بەرپرسەکانی بە ڕەوا نابینێت چونکە سیاسەتی پارتی هەندێک هەرزە سیاسیی دایدەڕێژن؛ بۆیە ئەمڕۆ لە ژێر فشاری باڵی خۆسەپێنی ڕوئیا دیوەخانی پارتی بۆ پاراستنی پێگەی خۆی ناچار کرا، پێچەوانەی کەسایەتی و تێڕوانینی خۆی قسە بکات."

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.