زانیاریی نوێ لەسەر مووچەی مانگی 9 راگەیەندرا
نها نیوز – هەواڵەکان
سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، وەزیری دارایی هەرێممان راسپاردووە 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بکات تاوەکو بیانوی خەرجکردنی مووچە نەمێنێت.دەشڵێت "مووچەی مانگی ئەیلول خەرج دەکرێت".
د. ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە چاوپێكەوتنێکدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێم خەریکی ئامادەکارییە بۆ ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن بنێردرێت بۆ بەغدا.
ڕایشیگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەولێر و بەغداد لەسەر میکانیزمی ڕادەستکردنى داهاتى نانەوتى ڕێکنەکەوتوون، بەڵام مووچەى مانگى ئەیلول خەرجدەکرێت و هەرێمى کوردستان پابەندە بە ڕادەستکردنى نەوت بە کۆمپانیاى سۆمۆ.
لەبارەى چارەنووسی مووچەى مانگى ئەیلولیشەوە وتی"بەڵام نازانرێت دەکەوێتە پێش هەڵبژاردن یان دوای هەڵبژاردن، بەڵام دەسەڵاتی بڕیاری خەرج كردن لای سودانییە."
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبارەى داهاتى نەوتى و نانەوتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ ڕێکنەکەوتووە لەسەر میکانیزمى ڕادەستکردنى داهاتى نانەوتى.
|