4 کۆچبەری کورد گیانیان لەدەستدا
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی فەرەنسا بە 94 کۆچبەرەوە ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە چوار کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا،دەسڵێت "سبەینێ ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرا دەکرێت".
بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی هەینی لە نۆکەندی ئینگلیز لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا بەلەمێکی بچوکی چوپ کە 94 کۆچبەری هەڵگرتبوو ژێرئاوکەوت .
راشیگەیاند، لە رووداوەکەدا چوار کۆچبەری کورد کە سیانیان خەڵكی هەولێرن و یەکێکیان خەڵکی رانیەیە گیانیان لەدەستدا.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ نوێنەرمان دەچێتە ئەو نەخۆشخانەیەی فەرەنسا کە تەرمەکانی لێیە، ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرادەکەین و کار بۆ گەڕانەوەی تەرمەکانیان دەکەین.
|