کوردستان

کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر لەم هەڵبژاردنە چارەسەر کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمیسیۆنی عێراق زانیاری گرنگی خستە روو رایگەیاند، کێشەی تەکنیکیی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا هەبوو، ئەمجارە چارەسەر کراوە.

نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمیسیۆنی عێراق ئاشکرای کرد، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کە سبەینێ بەڕێوەدەچێت، تەواو بووە و دەشڵێت "ێشەی تەکنیکیی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا هەبوو، ئەمجارە چارەسەر کراوە."

نەبەرد عومەر جەختی کردەوە، "وەکو کۆمیسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانمان بۆ دەنگدانی تایبەت کردووە و هەموو پێداویستییەکان بۆ بنکەکان دابینکراوە".

ڕوونیشیکردەوە، کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان ،چارەسەرکردووە ئامێرێکیان زیادکردووە بۆ خوێندنەوەی دەموچاو، هەر کەسێک پەنجەمۆرەکەی نەخوێندرایەوە، لە ڕێگەی ئەو ئامێرە و بە ناساندنی دەموچاوی دەتوانێت دەنگ بدات.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.