زانیاری نوێ لەسەر یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا کرا
نها نیوز – هەواڵەکان
فەرماندەیەک لە بارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، هه‌ندێك كێشه ماون و به‌ڵام له80%ی كاری یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ته‌واو كراوه، هاوپه‌یمانان هه‌وڵی جدی بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن .دەشڵێت "، هه‌وڵ هه‌یه غه‌در له هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی بكرێت."
وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی هێزی یه‌ده‌گ له لێدوانێكیدا له باره‌ی بۆچوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، جه‌نابی مام جه‌لال كۆك بۆچوونی وابوو كه له‌گه‌ڵ عیراقدا یه‌ك سیستمی به‌رگریمان هه‌بێت و پێكه‌وه سیستمی به‌رگری به‌هێز بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالانی پێشكه‌ش به عیراق كرد.
وه‌ستا ره‌سوڵ له باره‌ی دروستبوونی یه‌كه‌ی70 و 80 و یه‌كگرتنه‌وه‌یان، ئاماژەی بەوەکرد، هه‌وڵ هه‌یه غه‌در له هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی بكرێت.
"له‌گه‌ڵ دروستبوونی یه‌كه‌ی 70 و 80 هه‌وڵدرا هه‌ردوو یه‌كه‌كه له ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا یه‌كبگرێته‌وه، ئێستاش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یه‌وێت ئه‌م هێزانه یه‌كبگرنه‌وه، ئه‌و كاته‌شی كه راوێژكاری سه‌رۆك بافڵ بووم، سه‌رۆك زۆر جدی بوو له‌وه‌ی كه ئه‌م هێزانه یه‌كبگرنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵ هه‌یه غه‌در له هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی بكرێت، وه‌ك له‌پێكهێنانه‌وه‌ی هێزه‌كان و بردنی فیرقه‌ی زیاتر و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ییدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ هێزه‌كانی 70 بۆ دروستكردنی فیرقه‌كان وه‌ك پێویست نییه، هه‌موو ئه‌مانه هۆكار بوون بۆ سستبوونی یه‌كگرتنه‌وه‌كه" وەستا رەسۆڵ وایوت
|