کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەووە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی رایگەیاند کە ئاسمان ئەمرۆ و سبەینێ پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ شەممە 08ی تشرینی دوەم ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سەبارەت بە کەشوهەوای یەکشەممە 9ی تشرینی دوەم کەشانسی رایدەگەیەنێت کە ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی
|