کوردستان

باشترین دەرهێنەر خەڵاتەکەی پێشکەشی قوباد تاڵەبانی کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

دەرهێنەری باشترین بەرهەم لە بەشی منداڵان، لە نۆهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک  خەڵاتەکەی خۆی پێشکەش بە قوباد تاڵەبانی کرد.

ئیدریس شەوکەت، دەرهێنەری باشترین بەرهەم لە بەشی منداڵان، لە لێدوانێکی تایبەت دا بە "نها نیوز"ی رایگەیاند"لە چوارچێوەی نۆهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک، لەبەشی منداڵان ئێمە توانیمان خەڵاتی باشترین بەرهەم لە هەموورووەکانەوە بەدەست بهێنین لە شانۆی شەقامی کەرکوک ".

راشیگەیاند"وەک دەرهێنەر خەڵاتەکەمان پێشکەشی قوباد تاڵەبانی کرد چوونکە زۆر هاوکار و پشتیوانمان بوە لە هەموو کات و ساتەکاندا بۆیە ئەم خەڵاتە لە چاوی ئەو دەبینین چونکە بە هەموو شێوەیەک هاوکارمان بوە".

لەسەنتەری ڕۆشنبیری شاری کەرکوک و بەسەرپەرشتی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چالاکییەکانی نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام بەڕێوەچوو، ئەم فیستیڤاڵە ساڵانە بە بەشداری چەندین گرووپی شانۆیی لە ناوخۆی کوردستان، عێراق و وڵاتانی جیهانەوە بەڕێوەدەچێت.

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.