کوردستان

پەرستارێکی زانکۆ پەیامێکی تووند و پر لە رەخنە بۆ وەزیری تەندرووستی دەنێرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

رامیار تەها پەرستارێکی زانکۆ نامەیەکی تووند و پر لە رەخنە  بۆ وەزیری تەندرووستی بڵاو دەکاتەوە  و دەڵێت "دەست لە ملی هاوڵاتییان دەکەیت، ئەی بۆ راستییە تاڵەکانی پێ ناڵێت."

دەقی نامەکە:
دەبوو پێی بڵێیت !!!
سڵاو جەنابی وەزیری تەندرووستی 
ئەمرۆ لە سەباحی ساڵحان چوونەتە عەڵوەیەی هەولێر بۆ بانگەشە بۆ لیستی ١٧٥ پارتیەكەتان
ئەم وێنەیە زۆر سەرنجی راكێشام
دەستت لە ملی یەكێك لە دانیشتوانی پارێزگای هەولێر كردوە
ئەزانیت جەنابی وەزیر ئەم بەرێزە ئێستا خوا نەخواستە نەخۆش بێت ئەبێت بچێتە نەخۆشخانە ئەهلیەكان چونكە هەولێر  زۆربەی زۆری بوە بە نەخۆشخانەی ئەهلی 
پێت ووت كە فەحسێكی گورچیلەكانی بوێت كە لە شارەكانی تر دوو سەدو هەشتا دینار ئەكەوێت بەڵام بە هۆی گرێبەستەكانی حكومەتی قووڵ لە ئەنجومەنی وەزیران مەوادی تاقیگەیی ئەبێت هەر لە داهاتی هەولێر كە هی هەموو خەڵكی هەولێرە  نزیكەی سێ هەزار بدەین بۆ هەمان پشكنین 
پێت ووت كە هاورێ وەزیرەكەت مەترێك لەو قیرەی بۆ شەقامەكانی هەولێریان كردوە دە قات یاویانە بە كۆمپانیا حیزبیەكان بە تاك سەرچاوە بۆ نەوەكانیشیان هەر ئەبێت قەرزی ئەو قیرە بدەنەوە؟
پێت ووت كە لە خەستەخانە ئەهلیەكە هاتیتە دەرەوە ئەبێت روو لەو كۆمەڵە دەرمانخانەیە بكەیت كە بەهۆی ستیكەری دەرمان وداهاتەكەی بۆسەرانی حیزبەكەتان چەندین قات دەرمانی گران كردوە لەوێ دەرمان بكڕیت؟
پێت ووت چووی بۆ خەستەخانەی رزگاری  ترست لە تەقینەوەی كارگەی ئۆكسجینەكەی بێت چونكە ئەو كۆمپانیایەی دایناوە پسپۆریەكەی لە هێنانی ئالیكی ئاژەڵە كە بە دەسەڵاتەكانی بەرێزتان سەدا شەش  لە گوژمەی بنەرەتی پرۆژەكە پارەی تەندەركەت بۆ بەرزكردوەتەوە

زۆر شتی تر دەبوو پێی بڵێی مادام دەستت لە ملی كردوە دەبوو راستیەكانی پێ بڵێیت !!!

ڕامیار تەها 
پەرستاری زانكۆ

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.