نهانیوز-هەواڵەکان
ئهمڕۆ ههینی كۆتا رۆژی بانگهشهی ههڵبژاردنه بۆ پهرلهمانی عێراق و یەکێتیی سهعات 4ی ئێواره بە ئامادەبونی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، دوایین و گەورەترین بانگەشەی بە ئامادەبوونی دەیان هەزار کەس لە شاری سلێمانی کرد ومژدەی سەرکەوتنی راگەیاند.
لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دواین و گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەریی خۆی لە شاری سلێمانی دەستپێکرد و تیایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوایین وتاری خۆی پێشکەشی جەماوەری یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عیراق دەکات.
بەشێک لە وتە گرنگەکانی سەرۆکی یەکێتیی:
-تاکە حزب کە حزبی ئێوەیە لەبەغداد یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە
-ئێمە کوردستان و عیراق بۆ پێشەوە دەبەین
-ئەوانەی دوای ئەنفال، سواری دەبابەی سەدام بوون بۆ خوێنی کورد، ناتوانن ئێوە رزگار بکەن
-ئەوانەی وتیان ئێمە و سەدام دوژمن نین، دونیا لەبیری ناچێتەوە کە گەورەترین خیانەتە
-ئێوە دەنگی کوردستان بەرز بکەنەوەو پێیان بڵێن بەسە
-سلێمانی پڕبووە لە خەڵک کەلەبەر زەبری ئەوان ڕایکردوەو ئێستا لێرە دەژین
-رکابەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر یەکێتییە
-خەڵکی کوردستان دەزانن کێ کیشەی مووچەی دروستکرد و کێ چارەسەری کرد
-خەڵکی کوردستان دەزانن کە هۆکاری کێشەکانمان چییە لەگەڵ بەغداد
-كە لە ئێران هاتنەوە كێچەكانیان كێچیان هەبوو، ئێستا سەیری بكە 50 قەسریان هەیە، 50 تەیارەیان هەیە، 50 فۆتۆ مۆدێلیان هەیە، داوەشێی بۆ خۆت و كوردایەتییەكەن.
-سلێمانی بڕبووە لە خەڵك، چەند هەولێری لە زوڵمی ئەوان رایكردووەو ئەمڕۆ لێرەیە، چەند بزنسمان هەولێری بەجێهێشت لەبەر زەریبەی غەبغەیە تا بێت لێرە بیزنس بكات.
-31ی ئاب رۆژێك نییە لە بیر بچێ، دنیا لەبری ناچێتەوە ئەوانەی ئەو جەریمەیان كرد، ئەوانەی تیجارەتی نەوتیان ئەكرد لەگەڵ داعش، ئەوانەی چاویان داخست كە خوشك و برا ئێزیدییەكانمان جینۆساید كرا، ئەوانەی ئەو هەموو رەئیس عەشیرەتەیان كوشت، ئەوانەی ئەو هەموو عەشیرەتەیان مەجبور كرد ببن بە جاش، ئەوانەی كە دەوڵەمەندبوون و بە خوێن و نەوتی ئێوە دەوڵەمەند بوون و غەبغەبەیان بۆ دروست بوو، ئەوانە باسی كوردایەتی بۆ ئێمە ئەكەن؟!
-ئەوانەی دوای ئەنفالی بارزانییەكان، سواری دەبابەی سەدام بوون بۆ خوێنی كورد، ئەوان ئێوە رزگار دەكەن؟