هەواڵی خۆش لەبارەی بارانبارین راگەیەندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
مۆدێلی (ECMWF Seasonal Forecast)ی ئەوروپی کە پێشبینیی کەشوهەوا دەکات، دەڵێتبارانبارینی سه‌روی ئاسایی له مانگه‌كانی داهاتووی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2025 و (كانونی دوه‌م/1)ی 2026 له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق روودەدات".
سادق عه‌تیه، شاره‌زای بواری كه‌شوهه‌وا لە لێدوانێکدا وتی "به‌پێی دوایین پێشبینیی مۆدێلی ئه‌وروپی (ECMWF Seasonal Forecast)، كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به بارانبارینی سه‌روی ئاسایی ده‌كات له مانگه‌كانی داهاتوی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2025 و (كانونی دوه‌م/1)ی 2026 له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق".
وتیشی "ئه‌م پێشبینییه ئه‌رێنییانه یه‌كده‌گرنه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی نوێكارییه‌كانی پێشوو كه ئاماژه‌یان به چالاكیی سیستمێكی كه‌شوهه‌وای شێ‌دار كردوه كه‌له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و باكوری ده‌ریای سوره‌وه روو له‌ناوچه‌كانمان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری بارانبارین بۆ سه‌روی ئاستی ئاسایی به‌رزكردوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له باشور و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای وڵات".
هاوکات، پێشتریش ڕوانگه‌ی سه‌وزی ژینگه‌ی عێراق پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو، وه‌رزی بارانبارین له عێراق تا مانگی (تشرینی دوه‌م/11) یان (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵ دوابكه‌وێت.
راشیگەیاند، ڕێژه‌ی بارانبارین به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو سنوردار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت قه‌یرانی ئاو زیاتر بكات و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست درێژ بكاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارێزگاكانی باشور دروست ده‌بێت.
|