کوردستان

گەورەترین هەلی کار بۆ ساڵی ئایندە راگەیەندرا

نها نیوز - هەواڵەکان

لوتکەی نیشتمانی سلێمانی بۆ کارسازی (SNE) چالاکییەکی نێودەوڵەتی گرنگ لەبارەی داهاتووی ئابووری عێراق کە بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراقی بەشداری دەکات؛ بڵاودەکاتەوە. 

 لوتکەی نیشتمانی سلێمانی بۆ کارسازی (SNE) لەمیانی راگەیاندراوێکدا دەڵێت "بەرێزان دەزگاکانی میدیا،
لوتکەی نیشتمانی سلێمانی بۆ کارسازی (SNE) بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنێت کە ئەم لوتکەیە وەک بەشێک لە خشتەی هەفتەی جیهانی کارسازی ڕێکخراوە و دەبێتە ناوەندێکی سەرەکی بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانی پەرەپێدانی کارسازی لە عێراقدا".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "ئەم لوتکەیە، کەلە دەرەنجامی پڕۆگرامێکی ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عێراق بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، دێتە ئاراوە، توانای 125 گەنجی خاوەن بیرۆکەی کارسازی پەرەپێداوە و ئامادەی کردن بۆ نمایشکردنی داهێنانەکانیان و چونە ناو بازاڕی کارەوە".

ئاماژە بەوەشدراوە، لوتکەی (SNE) لەماوەی دوو ڕۆژدا، لە 22 و 23ی مانگی یازدە (نۆڤەمبەر)، دەبێتە کۆکەرەوەی گرنگترین ناوەندەکانی کارسازی، بانکەکان، کۆمپانیاکانی پێدانی قەرز، کۆمپانیاکانی بواری پێدانی ئەلیکترۆنی، و کۆمپانیا کارسازییە سەرکەوتووەکان لە عێراق. لەم بۆنە نایابەدا، سەدان دەرفەتی گرنگ بۆ گەنجان ڕادەگەیەنرێت کە دەتوانن ژیانی پیشەیی و ئابوورییان بگۆڕن.

شایانی باسە، لوتکەکە بە بەشداری بەرپرسانی باڵا لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها نوێنەرانی به‌شێك له‌وڵاتان و ژمارەیەک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت.

هاوکات، ئەوەش گرنگی نێودەوڵەتی و نیشتمانیی بۆ لوتکەکە دەبەخشێت. لوتکەکە لە هۆڵی فاونده‌یشن هه‌ب (Foundation Hub) لە کارگەی کولتووری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.