کوردستان

ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ مووچەی ئەم توێژە راگەیەندرا

نها نیوز - هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی پێشمەرگە ئاگاداری ئەفسەر و پێشمەرگە خانەنشینەکان دەکات بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییان بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ئاگادارییەکدا داوا لە هەموو ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە دەکات، کە ناویان لە لیستەکانی خانەنشینیدا تۆمارکراوە، ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

لە ئاگاداریەکەدا ئەوەش هاتووە "بەڕێوەبەرایەتیەکە تایبەتمەندی ئەوانەی کردەوە کە مامەڵەکانیان تەواو نەبووە و پێشتر مووچەیان وەرنەگرتووە، دەتوانن ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن بۆ ئەوەی مووچەکانیان وەربگرن".

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی سەربە فەرماندەیی هێزەکانی (70 و 80)ی پێشمەرگەن، دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.