کوردستان

هۆشداری بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند” لە ساڵی 2026ـەوە لە هەرێمی کوردستان هەرکەسێک کارتی نیشتمانی نەبێت بەشە خۆراکەکەی ڕادەگیرێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی تشرینی دووەم سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر بە میدیای پارتی راگەیاند" بڕیاری ڕاگرتنی پسوولەی خۆراک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە, چونکە بڕیارەکە بە هەماهەنگی هەر دوو وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێمی کوردستان دراوە".
دەشڵێت"هەرچەندە تاوەکوو ئێستا جێبەجێکردنی بڕیارەکە بە سستی بەڕێوەچووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە ساڵی داهاتوو بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە  ئەو کەسانەی بە هۆی نەبوونی کارتی نیشتمانییەوە بەشە خۆراکەکەیان ڕادەگیرێت هەر کاتێک کارتی نیشتمانیان وەرگرت دەتوانن ڕێکاری تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی بەشە خۆراکەکانیان بگرنەبەر، بەڵام تاوەکوو کارتی نیشتمانی دەرنەهێنن بەشە خۆراکەکەیان بە ڕاگیراوی دەمێنێتەوە.

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.