قوباد تاڵەبانی لە مەخمور پەیامێکی بڵاوکردەوە
نهانیز-هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی سەردانی مەخموری کرد و لەگەڵ لایەنگران و جەماوەری ئەو دەڤەرە کۆبووەوە و پەیامێکی بڵاوکردەوە.
چوارشەممە 5ی تشرینی دوەم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ئەکاونتی خۆی لە فەیس بووک پەیامێکی بڵاو کردەوە.
قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت" بۆ پشتیوانیکردن لە لیستی ٢٨١ی (اتحاد اهل نینوی) سەردانی مەخمورم کرد و چاوم بە هەڤاڵان و ئەو جەماوەرە دڵسۆز روون بووەوە. خۆشحاڵ بووم کە خەڵکێکی زۆر لە هەموو پێکهاتەکان شانبەشانی یەک کاردەکەن بۆ سەرخستنی لیستی ٢٨١".
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە یەکێتی لە ناوچە دابڕێندراوەکان هێزی یەکەمە و ئەمجارەش چاومان لەوەیە بە هیمەتی ئەو جەماوەرە دڵسۆزەی هەمانە، بە دەنگ و بە کورسی سەرکەوتنی گەورەتر بەدەستبهێنین.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی رایدەگەیاند" ئاگاداری کێشە و گرفتەکانی جوتیارانی ئەو دەڤەرەین و بەڵێنم پێدان لە بەغداوە کێشەکانیان چارەسەر دەکەین و کۆتایی بەو غەدرە دەهێنین کە ساڵانێکە پێوەی دەناڵێنن".
|