نهانیوز-هەواڵەکان
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پەیامێکدا رایگەیاند" هیوادارین و چاوەڕێین کۆمسیۆنی چارەسەریی پەرلەمان بڕیارێکی بوێرانە بدات و لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان بکات لە ئیمراڵی، چونکە شەڕی 50 ساڵە بە شێوەیەکی ریشەیی و هەمیشەیی کۆتایی دێت".
ئەمڕۆ، لە ساڵیادی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە و نۆ پەرلەمانتاری دیکە لە 4ی تشرینی دووەمدا، وەفدێکی دەم پارتی بە سەرۆکایەتیی توڵای هاتیمئۆغوڵاری و بە یاوەریی جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری ئیستانبوڵ، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەلچوک مزراکلی، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی گەورەی ئامەدیان کرد لە زیندانی ئەدیرنە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا هاتیمئۆغوڵاری پەیامێکی سەڵاحەدین دەمیرتاشی خوێندەوە و رایگەیاند" وتیشی: "هاوڕێکانمان بە شێوەیەکی نایاسایی و نادادپەروەرانە ماوەی نزیکەی 10 ساڵە لە زینداندان".
لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەمیرتاش دەڵێت"هیوادارین و چاوەڕێین کۆمسیۆنی چارەسەریی پەرلەمان بڕیارێکی بوێرانە بدات و لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان بکات لە ئیمراڵی، چونکە شەڕی 50 ساڵە بە شێوەیەکی ریشەیی و هەمیشەیی کۆتایی دێت".
دەمیرتاش باسی لەوەش کردوە کە بۆ ماوەی 50 ساڵ سیاسەتی ئەمنی لە پێشینە بوو، لە ئەنجامیشدا بەداخەوە ئەم وڵاتە گیانی دەیان هەزار گەنجی لەدەستدا. ئێستا کاتی ئەوەیە ئەوەی تا ئێستا تاقینەکراوەتەوە، تاقیبکرێتەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دەڵێت" پێویستە پەرلەمانتاران، ئەگەر پێویست بکات بە وەرگرتنی مەترسیی سیاسیشەوە، بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی ئاشتی، سەردانی ئیمراڵی بکەن".