ژمارەیەک کاندید لە حزبەکانی خۆیان کشانەوە و هاتنە ناو یەکێتیی
نها نیوز – هەواڵەکان
ژمارەیەک کاندید لە حزبەکانی خۆیان کشانەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ٢٢٢ی یەکێتی راگەیاند.
ئەمرۆ چوارشەممە 5 ی تشرینی دووەمی 2025 سێ کاندیدی بەرەی گەل ودوو کاندیدی رەوتی هەڵوێست ،گەرانەوە ناو یەکێتیی و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی 222 راگەیاند و لە لایەن سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وسەرپەرەشتیاری مەڵبەندی سلێمانی و چەمچەماڵ بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەو بارەیەوە سەرکەوت زەکی رایگەیاند، مەڵبەندی سلێمانی و یەکێتیی هی هەمووانە و ماڵە گەورەکەی یەکێتیی باوەشی کراوەیە بۆ هەموو تێکۆشەرێک کە بیهەوێ درێژە بە کارو خەبات بدات.
|