کوردستان

هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش دەكرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان گەیشتووە و ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجی تشرینی دووەم هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژە بەوەشكراوە،  ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) دەست دەكرێت بە ئەنجام دانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەم بەرواری (٦)ـی، دەست بە دابەش كردنی دەكرێت.

لەم مانگەدا، زیاتر لە 97%ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی “هەژماری من” هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.