وردەکاری کۆشتنی برای پەرلەمانتارێکی یەکێتیی ئاشکرا کرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە برای پەرلەمانتارێکی یەکێتیی لە دهۆک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
زانیارییەکان ئاشکرایان کرد، گەلژین دێوالی برای فەژین دێوالی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە چوار گولـلە کوژراوە.
ڕووداوەکە لە گەڕەکی ماسیکێ لە پارێزگای دهۆک بووە و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە، تاوەکو ئێستا پۆلیسی پارێزگای دهۆک هیچ لێدوانێکی لەبارەی ڕووداوەکە نەبووە.
|