شارەزایەکی ئابووری و بانک لەبارەی مووچە هەرێم و بەغدا تاوانبار دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
شارەزایەکی ئابووری و بانک لەبارەی پرسی دواکەوتنی مووچە هەرێم و بەغدا تاوانبار دەکات و رایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئامادە نییە لە یەک مانگدا دوو ١٢٠ ملیار دیناری بنێرێتە بەغداد و بەغداش ئامادە نییە لە یەک مانگدا دوو تریلیۆن دینار بنێرێت.
گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانك رایگەیاند، نە حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەبێت لە یەک مانگدا دوو ١٢٠ ملیار دیناری بنێرێت بۆ بەغداد، نە حکومەتی فیدراڵیش ئامادەیی دەبێت لە یەک مانگدا دوو تریلیۆن دینار بنێرێت بۆ هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیتر ئەمە هاوکێشەیە، دەبێت تێبگەین!
|