یەکێتی لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری هاتە دەنگ
نها نیوز – هەواڵەکان
یەکێتیی لەبارەی کارەبای 24کاتژمێری هاتە دەنگ و رایگەیاند، دابینکردنی کارەبا بەرهەمی سیاسەتی ڕاست و دروستی یەکێتیە.
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی رایگەیاند، هەموو خەڵک دەزانن کە سەرچاوەی دابینکردنی ئەم پڕۆژەی ڕووناکییە، چەمچەماڵە، لە سنووری دەسەڵاتی یەکێتییە، سیاسەتی غاز کە سیاسەتێکی سەرکەوتوو بوو، ئەندازیاری ئەو سیاسەتە یەکێتی بوو، بە پلەی یەکەم سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بوو.
وتیشی " دابینکردنی کارەبا بەرهەمی سیاسەتی ڕاست و دروستی یەکێتیە."
ئاماژەی بەوەشکرد،" ئەو شانازیانەی کە بە پرۆژەی رووناکیەوە دەکەن بۆ چەمچەماڵییەکان و بۆ یەکێتیی نیشتمانی کۆردستان و تیمی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە حکومەت دەگەرێتەوە."
|