کوردستان

قوباد تاڵەبانی : گەنجان زۆرباش دەزانن کام لایەن کێشەخوڵقێنە

نهانیوز-هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، گەنجان زۆرباش دەزانن کام لایەن کێشەخوڵقێنە و کام لایەنیش دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات.

ئەمرۆ سێشەممە قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سێکتەری گەنجانی پارێزگای هەولێررایگەیاند، گەنجان بیریان تیژە و زۆر قوڵتر و دوورتر دەڕوانن.

دەشڵێت "ئەگەر کێشەی مووچە و بودجە هەیە، ئەگەر کێشەی دامەزراندن و کێشەی بێکاری هەیە، ئەگەر کێشەی نادادپەروەری و کێشەی جیاوازیدانان لەنێوان خەڵکدا هەیە، گەنجان زۆرباش دەزانن سەرچاوەی ئەو کێشانە چین و کێ دروستی کردوون."

ئاماژەی بەوەشدا "گەنجان زۆرباش دەزانن کام لایەن کێشەخوڵقێنە و کام لایەنیش دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات. زۆرباش دەزانن کام لایەن بە بیری و روحییەتی گەنجانەوە کار دەکات و لە خەمی داهاتووی گەنجاندایە. 

هەروەها داوای لە هەڤاڵان کرد هەتا دەرفەت ماوە لەگەڵ هەموو ئەو گەنجانە بکەونە گفتوگۆوە کە هێشتا بڕیاریان نەداوە بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن و هانیان بدەن بۆ بەشداریکردن و دەنگدان بە یەکێتی، چونکە یەکێتی حیزبی گەنجانە و خەون و روئیای گەنجان، خەون و روئیای یەکێتیشە

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.