کوردستان

وردەکاری هێرشە چرەکان بۆسەر میدیاکانی سلێمانی خرایە روو

نها نیوز – هەواڵەکان

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان چەند نهێنییەکی لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر میدیاکانی سلێمانی ئاشکرا کرد رایگەیاند، هێرشەکان بەناوی کۆپیڕایتەوە ئەنجامدەدرێن، هەندێکیان بەهێزن و پەیجەکە بە تەواوی دەسڕنەوە.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، چەند نهێنییەکی ترسناکی لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر میدیاکانی سلێمانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هێرشەکان جۆراوجۆرن، هەندێکیان بەناوی کۆپیڕایتەوە ئەنجامدەدرێن، هەندێکیان بەهێزن و پەیجەکە بە تەواوی دەسڕنەوە.

دەشڵێت "هەندێکیان بە شێوازێکن چالاکیی ئەو پێگە و پەیجانە سست دەکەن، تاوەکو خەڵک بەرهەمەکانیان نەبێنێت یان رێپۆرت و تانە لە شتی سەیر دەدەن، بۆ نموونە یەکێک لە پێگەکان ریپۆرت لە وێنەیەک درابوو کە نووسرابوو I LOVE SLEMAN، یان ریپۆرتدراوە لە لۆگۆی خودی کەناڵ و پێگەکە کە مۆڵەتی وەرگرتووە".

کاروان ئەنوەر وتیشی "فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم دەتوانێت دۆسیەیەک بکاتەوە تاوەکو بزانێت بۆچی تەنیا میدیاکانی سلێمانی و بە دیاریکراویش ئەو میدیایانەی کە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە نزیکن دەکەونەبەر ئەم هێرشانە".

 
10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.