کوردستان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عوسمان بایدەمیر کۆبووەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازیکرد لە عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری ناسراوی باکوری کوردستان و سەرۆکی پێشووی شارەوانی دیاربەکر و پێکەوە تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتییان کرد لە تورکیا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە(3/11/2025) لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی ناوچەکە کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە دواین گۆڕانکارییەکان رایگەیاند دوای ساڵانێکی زۆر لە شەڕ و ئاڵۆزی ناوچەکە پێویستیی بە سەقامگیری و هەنگاونان بەرەو ئاوەدانی و گەشەسەندن هەیە، هەربۆیە لە بەرژەوەندی هەموو گەلانی ناوچەکەیە کە بە ئەزمون وەرگرتن لە رابردوو کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرا. لەمبارەیەشەوە لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات کردەوە و هەردوولاش هیوایان خواست پرۆسەکە بە شێوەیەک بچێتەپێش کە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی کورد و تورکدابێت

12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.