کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی : پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد چاکدەکەینەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆشەممە 1ی11ی2025 بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (222) یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر بەڕیوەچوو، کە تیایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی  وتارێکی پێشکەش کرد و بەرنامە و پلانی یەکێتی بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و کاری داهاتووی لە بەغداد روونکردەوە.

بەشیك لە پەیامەکانی سەرۆکی یەکێتیی:

- سڵاو  پایتەختی کوردستان، سڵاو شاری قەڵا و منارە، سڵاو هەولێری پیرۆز.
-هەڤاڵانی هەولێر، قەڵای هەولێر سەوزە و قەت سور نابێت.
- جوتیاران و مامۆستایان و کاسبکاران و گەنجان و کەسوکاری شەهیدان، تێکۆشەران و ژنان و پێشمەرگە قارەمانەکان، بەدڵ و بەرووح سڵاو لە هەر هەمووتان، ئێمە دەنگی تۆین لە بەغداد.
- ڕزگارتان دەكەین لە دوكەڵی پاڵاوتگە علوجەكان
- هەفتەی جارێک بەلایەنی کەمەوە خۆم لە هەولێر دەبم.
-وەک حزبی دیکە نین، شەڕ بۆ هەموو کوردێک دەکەین، نەک بۆ گیرفان.
-ناچینە حکومەت و سیستمێک کە مافی هاووڵاتی بون نەپارێزێت.
- لە 2014وە دامەزراندن نییە، بەڵام بۆ فیرعەونەکان نەوەستاوە.
- خۆتان دەزانن کێ زەوییەکانتانی دزی ئەی  خوشک و برا کریستانەکان، دزینی زەوییەکانتان دەکەین بە کێشەیەکی نێودەوڵەتی
- ئەمڕۆ شتی زۆر گەورەتر چارەسەر دەکەین لە سۆران و باڵانسەکە رێکدەخەینەوە و دەزانین چەند فشارتان لەسەرە.
- یەکێتیانە پرۆژە دەهێنین بۆ کوردستان و بەیەکچاو سەیری هەموو کوردستان دەکەین.
- ئەو پردانەی لەنێوان ئێمە و عێراق سووتێندران، چاکیاندەکەینەوە
- یەکێتى دەیەوێت ڕێککەوتنێکى هەمیشەیی لەبارەى پرسە گرنگەکان لەگەڵ بەغداد بکات

4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.