| هەرێم بڕیارێکی لەناکاوی دەرکرد
                              نها نیوز - هەواڵەکان
 وەزیری خوێندنی باڵا بڕیارێكی بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ركرد و تیایدا ده‌توانن بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ بگه‌ڕێنه‌وه.
 
 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد "سه‌ر فه‌رمانی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ به‌شداری ئه‌و خوێندكارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاردرا به ڕێگه‌پێدان به‌و خوێندكارانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ".
 
 ئەوەش هاتووە "به‌پێی فه‌رمانه‌كه له رۆژی (1 تاكو 15ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2025 خوێندكاران ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ماوه‌یه‌شیان به ماوه‌ی مانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت".
 
 جێی باسە، ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا به‌مه‌به‌ستی خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناتوانن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه 11ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2025 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شداری بكه‌ن و مافی ده‌نگدانیان نابێت.
 |