کوردستان

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

قوەباد تاڵەبانی بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی د.نەجمەدین کریم پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" رەوەندی کوردی لە ئەمریکا هەرگیز ماندووبوون و هەوڵە بەردەوامەکانی لە گەیاندنی دەنگی کورد بە ناوەندەکانی بڕیار لەبیر ناکات."

پێنجشەممە 30 تشرینی یەکەم قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین کەریم، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕەی رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاکردەوە،
لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی: "بە رێزەوە یادی هەموو ئەو خزمەتانەی دەکەینەوە کە پێشکەشی گەلەکەی کردووە."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، تاڵەبانی بە تایبەتی ئاماژەی بە رۆڵ و کاریگەریی دکتۆر نەجمەدین کەریم کردووە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و رایگەیاندووە: "رەوەندی کوردی لە ئەمریکا هەرگیز ماندووبوون و هەوڵە بەردەوامەکانی لە گەیاندنی دەنگی کورد بە ناوەندەکانی بڕیار لەبیر ناکات."

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.