یارییەک لە هەرێمی کوردستان قەدەغەکرا
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، بڕیاری دا به قهدهغهكردنی یاری (ڕۆبلۆکس) لە نێو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانیدا، وەزارەتەکە داواش دەکات سەرجەم کۆمپانیاکان ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن.
پێنجشەممە 30ی تشرینی یەکەم وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، له فهرمانێكدا بڕیاری دا بە زیادکردنی یاری ڕۆبلۆکس بۆ لیستی ئەو بەرنامە، ماڵپەڕ و ئەپلیکەیشنانەی کە پێشتور سانسۆر کراون.
وەزارەتەکە لە فهرمانهكهیدا داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی لە هەرێمی کوردستان دەکات کە دەبێت پابەند بن بە قەدەغەکردنی یاری ڕۆبلۆکس لە نێو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی.
|