مەترسییەکی گەورە و بەپەلە لەم ناوچەیە راگەیەندرا و لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
قائیمقامیەتی دەربەندیخان لێکۆڵینەوەی بەپەلەی بۆ ماددە رەشەکە کە ماددەیەکی نامۆییە لە سنورەکەیان دەستپێکرد.
پاش ئەوەی لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی سنوری پارێزگای سلێمانی و گوندەکانی میرەدێ و چنارەی سنوری دەربەندیخان ماددەیەکی رەشی نامۆ کە ڕژێندرابوو، قائیمقاییەتی شارەکە لێکۆڵینەوەی بەپەلەی دەستپێکرد.
بۆ ئەو مەبەستە قائمقامییەتی دەربەندیخان دوای بڵاوبوونەوەی ماددەیەکی ڕۆنی ڕەش لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگەی سلێمانی، بەتایبەتی لە گوندەکانی میرەدێ و چنارە، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان دەستبەجێ لیژنەیەکی لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە.
لەوبارەیەوە قائیمقامییەت رایگەیاندووە، لیژنەکە سەردانی ئەو ناوچانەیان کردووە کە ماددەکەی لێڕژێندراوە و پاش لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش بۆیان دەرکەوتووە، کە هێشتا ماددەکە نەگەیشتووەتە بەنداوی دەربەندیخان و سەرچاوە ئاوییەکانی سنورەکە و نەبووەتە مەترسیی بۆ ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییانی ناوچەکە.
|