کوردستان

هەواڵێکی خۆش بۆ هێزی پێشمەرگە راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

 بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، میکانیزمی دابەشکردنی زەوی بەسەر پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتەکەیان، هاوشێوەی میکانیزمی دابەشکردنی زەوییە بەسەر مووچەخۆراندا، دەشڵێت" ڕەچاوی ساڵانی خزمەت و خاڵبەندیی کراوە و هەژمار کراوە بۆ پرۆسەکە".

 چوارشەممە 29ی تشرینی یەکەم لیوا عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیای یەکێتی راگەیاند" لە میکانیزمی دابەشکردنی زەویدا بۆ پلەدار و پێشمەرگە ڕەچاوی ساڵانی خزمەت و خاڵبەندیی کراوە و هەژمار کراوە بۆ پرۆسەکە".

ڕوونیشیکردەوە" ئێستا کۆمەڵێک ناوی نوێ هاتووەتەوە بۆ زەویی وەرگرتن و ئەو بە "ژمارەیەک ناوی باش" وەسفیکرد و گوتی، ئەو ناوانە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، بە جۆرێک، کە ژمارەیەک پلەدار و پێشمەرگە زەوییان بۆ دەرچووە، بەڵام شوێنەکانیان دیارینەکراوە و دەکەونە شارۆچکە و شارەدێیەکان، هیواشیخواست، پێش سەری ساڵ زەوییەکان وەربگیرێن و دابەشبکرێن".

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.