کوردستان

هەواڵێکی خۆش بۆ سنووری سلێمانی راگەیەنرا


لە سنوری شارباژێڕی سلێمانی دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت و كە بڕەكەی 200 لیترە بۆ هەر خێزانێك.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2025 كامەران سەعید- بریكاری دابەشكردنی خۆراك رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە 30ی تشرینی یەكەمی 2025 نەوتی سپی ماڵان بەسەر هاوڵاتیانی دانیشتووی ناوەند و گوندەكان و سەرجەم ناحییەكانی سنوری شارباژێڕ، دابەشدەكرێت.

ئەوەش روونكردووەتەوە، بڕی نەوتەكە بۆ هەر خێزانێك 200 لیترە بەرامبەر بە 104 هەزار دیناری عێراقیی، مەرجە هەر خێزانێكیش كارتی نەوتی هەبێت، ئەوانەشی كارتەكەیان بەسەرچوە نەوتیان پێنادرێت و بێبەش دەبن لە وەرگرتنی. 
 
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.