کوردستان

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئاگربەستی غەززە هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو ھێرشانەی کە لە دوێنێوە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە سەر کەرتی غەززە، نابنە مایەی ھەڕەشە بۆسەر ڕیککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا، وتی: “ھیچ شتێک ناخرێتە مەترسییەوە. دەبێت لەوە تێبگەین کە حەماس بەشێکی زۆر بچووکە لە پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دەبێت ئارام بێت”.

باسی لەوەش کرد، ئەو ھێرشانەی کە لە دوێنێ سێشەممەوە تا ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە سەر کەرتی غەززە، نابنە مایەی ھەڕەشە بۆسەر ڕیککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.

وتیشی: “حەماس لایەنێکی توندە، بەڵام وتیان بەشێوەیەکی باش ھەڵسوکەوت دەکەن، ئەگەر وا بکەن دڵخۆش دەبن، ئەگەر نا بە پێچەوانە، ئەوە لەناو دەچن”.

ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنە ئاگربەستەکەی لە غەززە بە ئاشتییەکی زۆر گەورە لە قەڵەمدا و ڕایگەیاند، “حەماس دەستی کردووە بە ڕادەستکردنی چەکەکانی، چونکە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە”.

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.