وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێكی لەبارەی مووچە بڵاوكردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، رۆژی یەک شەممە موچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ڕۆژی یەک شەممە ( ٢ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هاوکات هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٠٢٥/١٠/٢٩
|