کوردستان

قوباد تاڵەبانی : کێشەی مووچە بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی  لە بارەی مووچە رایگەیاند، زۆر بە داخەوەم کە دەڵێم کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە و ئەوەی هەیە تەنها پینەکراوە و لە کۆتایی ئەمساڵیش جارێکی دیکە کێشەکە سەرهەڵدەداتەوە. لە ئێستاوە خەڵکانێک داوا لە کاک بافڵ دەکەن بچێتە بەغدا و چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ  بازنەی ١٦ی حەسارۆست لە دۆڵی رۆست  رایگەیاند،هەر ئەوەی کە هەموو جارێک کاک بافڵ و یەکێتی بە ١٨ کورسییەوە دەتوانن بە شێوەیەکی کورتخایەنیش بێت کێشەکە چارەسەر بکەن، ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی ئەگەر بێتو یەکێتی بە کورسی و قورساییەکی زیاترەوە لە بەغدا ئامادەبێت، دەتوانێت کاری گەورە بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەندە پێش دوو ساڵ وتم کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن، ئێستاش یەکێتی پێیوایە لە جیاتی پینەوپەڕۆ پێویستە کۆی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی نەشتەرگەرییەکی گەورەدا چارەسەر بکرێن.

وتیشی "هەربۆیە دەڵێین یەکێتی کار دەکات تا کێشەی مووچە و بودجە و هەموو کێشەکانی دیکە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەن چارەسەر بکات و داوای جێبەجێکردنی مادە بە مادەی دەستور لەلایەن هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمەوە دەکات."

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.