کوردستان

رۆژێک پشوی فەرمی راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

پارێزگاری هەڵەبجە، رایگەیاند، سبەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجەوە پشووی رەسمییە.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، ئاشکرای کرد، سبەینێ پێنجشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2025 بەبۆنەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە و بە مەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاوڵاتییان لەو بۆنە گرنگەدا، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشووی رەسمییە.

روونیشیکردەوە "ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان تاوەکو بەشداری لەم چالاکییە کەلتووری و ئابورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن".

 
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.