هەرێم و بەغدا پرسی داهاتی نانەوتی تاوتوێ دەکەن
نهانیوز-هەواڵەکان
شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەن و پرسی داهاتی نانەوتی تاوتوێ بکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد ئەمڕۆ بەیانی، وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتە بەغداد و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەن.
سەرچاوەکە وتی "ئامانجی سەرەکیی گفتوگۆکان تاوتوێکردنی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمە، بەغداد دەیەوێت هەرێم داهاتی نانەوتیی زیادبکات، چونکە نرخی نەوت نرخەکەی دابەزیوە."
ئاماژەی بەئەوەشکرد یەکێکی دیکە لە پرسەکان تاوتوێکردنی چۆنیەتیی رێکخستنەوەی باجە گومرگییەکانە لە دەروازە سنوورییەکانەوە، ویستەکە بەوشێوەیە کە بەشێوازێک رێکبخرێتەوە کە ئاستی داهاتی نانەوتیی هەرێم و بەغداد زیادبکات.
|