کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە ناوی سوودمەندبووانی وەرگرتنی زەوی ئاشکرا کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە  قۆناغی دووەمی ناوی سوودمەندبووانی (هەولێر- ناوەند)ی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشکرا کرد.
 
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو حەوت وەجبەی ناوی سوودمەندبووانی هێزی پێشمەرگە لە وەرگرتنی زەوی بە سەرکەوتووی ڕاگەيەنرا، ئەمڕۆ سێ شەممە قۆناغی دووەمی ناوی سوودمەندبووانی (هەولێر- ناوەند) بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشکرا کرا.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ناوی لیستی دەرچووانی پێشمەرگه لە دابەشکردنی زەوی بە نووسراوی فەرمی رەوانەی وەزارەتەكەمان دەکرێت و دواتریش ناوەکان لە ڕێگەی نوێنەرەکان بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێتەوە.

دەشڵێت " ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن بۆ بەدواداچوونی ناوەکانی خۆیان، سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە، یاخود سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن لە کاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێك."

 
10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.