کوردستان

قوباد تاڵەبانی: یەکێتییەکی بەهێز واتە کوردستانێکی بەهێز و سەقامگیر

نهانیوز-هەواڵەکان

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" هۆزی برادۆست وەک زۆرێک لە هۆزەکانی دیکە رۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە پاراستنی خاکی کوردستان و شوناسی کوردبوونمان".

 سێشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە فەیس بووک بڵاویکردەوە"هۆزی برادۆست وەک زۆرێک لە هۆزەکانی دیکە رۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە پاراستنی خاکی کوردستان و شوناسی کوردبوونمان. نەوەکانی خانی لەپ زێڕین و پاڵەوانانی قەڵای دمدم سیمبولێکی گەورەی ئازایەتیی کوردن و هەردەم سەلماندوویانە کە دەمرن بەڵام سەردانانەوێنن".

قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەشیدا رایگەیاند" خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی برای بەڕێزم کاک فەیسەڵ کەریم خان لە سیدەکان بە دیداری خزمان و کەسوکاری برادۆستمان شادبوومەوە. پەیوەندیی مێژوویی نێوان جەنابی سەرۆک مام جەلال و میری میران کەریم خانی برادۆستم بیرهێنایەوە کە چۆن لە یەکەم رۆژی دەستپێکی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان ئەو پەیوەندییە پتەوە دروست بوو و تا ئێستاش بەردەوامە".
 
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت" جەختم کردەوە کە یەکێتی ساڵی ٢٠٢٥ زۆر جیاوازە لە یەکێتییەکەی پێش دە ساڵ، ئەم یەکێتییە ئەوەندە بەهێزە کە رێگە نادات غەدر لە هەڤاڵان و جەماوەرەکەی بکرێت و تا بە دەنگی خەڵک بەهێزتریش بێت، باشتر و کاریگەرتر رووبەڕووی غەدر و ناحەقی دەبێتەوە. داوام لێکردن لەم ماوەیەدا تا دەتوانن خەڵکە زویربووەکەی یەکێتی ئاشت بکەنەوە و دەنگی زیاتر بۆ یەکێتی کۆبکەنەوە، چونکە یەکێتییەکی بەهێز واتە کوردستانێکی بەهێز و سەقامگیر".

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.