کوردستان

پارتی و عێراق دەتەقن بەیەکدا و لەسەر کوردستان کارەسات دروست دەبێت

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر کەرکوک هێرش دەکاتەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بە سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت "قسەكانت لەبارەی كوردستانیبوونی كەركوك جێگه‌ی قبوڵکردن نییە".

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئەلعەهەد"، له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ رایدەگەیەنێت "زۆرینەی هێزە سونییەكان لەگەڵ ئەوەن سوننەكان پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرنەوە، دیاریكردنی كەسێكیش بۆ ئەو پۆستە هێزە سونییەكان پێكەوە بڕیاری لێدەدەن، رەتكردنەوەی گەڕانەوەی محەمەد حەلبوسی بۆ سەرۆكی پەرلەمان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، دەبێت بە هەند وەربگیرێت".

په‌یوه‌ست به‌ قسه‌كانی مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ی كه‌ركوك، مەشهەدانی ئاشکرایکرد "قسەكانی مەسرور بارزانی لەبارەی كوردستانیبوونی كەركوك نییە جێگه‌ی قبوڵکردن نییە و پارتی دیموکرات لە كەركوك رووبه‌ڕووی قەیرانی ناوخۆیی بوەته‌وه‌ و ئاستی جەماوەریی بەرامبەر بە یەکێتی دابەزیوە، کەرکوکیش لە سەقامگیرییەکی بێوێنەدایە و ناگەڕێتەوە بۆ رابردوو".

لەلایەکی دیکەشەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر لێدوانەکەی نێردەی ئەمریکا  کە وتویەتی "عێراق جارێکی دیکە گەورە دەکاتەوە". دەڵێت "بەڕاستی عێراق گەورەیە، تەنانەت پێغەمبەر محەمەد عێراقی بووە، هەروەها هۆزەکانی عێراق ئەوانەن کە شکست بە دەجالێکی یەک چاو دەهێنن تاوەکو پێغەمبەر عیسا دێت لەگەڵ ئێمە نوێژ بکات".
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.