کوردستان

قوباد تاڵەبانی: پارتی نایەوێت هێزێکی گەورە لە بەرامبەر خۆیدا ببینێت و ستۆپی پێ بکات

نهانیوز-هەواڵەکان

جێگری سەرۆکی هەرێم لە میانی بەشداریکردنی لە هەڵمەتێکی هەڵبژاردن رایگەیاند" پارتی نایەوێت هێزێکی گەورە لە بەرامبەر خۆیدا ببینێت و ستۆپی پێ بکات"، وتیشی" ئێستا یەکێتی هێزێکی تۆکمە و خاوەن بەرنامەیە و سازش لەسەر خواست و داواکاریی خەڵکی ناڕازی ناکات".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی هیران و باسرمە رایگەیاند" رێژەیەکی گەورەی خەڵک ناڕازین لە شێوازی ئیدارەدان و حکومڕانی، ناڕازین لەبەر پەراوێزخران و نادادپەروەری".

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتیشی" زۆرینەیەکی گەورەی ئەم خەڵکە ناڕازییە لە رابردوودا بنکەی جەماوەری یەکێتی بوون. هەندێکیان لە خەمساردی و بێ بەرنامەیی و ناکۆکی ناوخۆیی ناو یەکێتی ناڕازی بوون و هیوابڕاو بوون لە یەکێتی و بەشدارییان لە هەڵبژاردندا نەدەکرد. هەندێکیشیان هیوایان لەسەر چەند هێزێکی ئۆپۆزسیۆن هەڵچنی و دەنگیان بەوان دەدا".


قوباد تاڵەبانی روونیشیکردەوە کە ئەم دابەشبوونەی خەڵکی ناڕازی تەنها لە بەرژەوەندیی پارتیدا بووە، چونکە پارتی نایەوێت هێزێکی گەورە لە بەرامبەر خۆیدا ببینێت و ستۆپی پێ بکات و پێی بڵێت رێگە نادەم خەڵک لەبەر هەڵوێستیان پەراوێز بخرێن. 

جێگری سەرۆکی هەرێم جەختیشی کردەوە کە ئەگەر پێشتر لە یەکێتی ناڕازی بوون، ئێستا یەکێتی هێزێکی تۆکمە و خاوەن بەرنامەیە. هێزێکە سازش لەسەر خواست و داواکاریی خەڵکی ناڕازی ناکات. لە خەڵکی ناڕازی دەپرسم ئایا باشتر نییە لە جیاتی دابەشبوون یان بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن، بە دەنگی خۆیان ئەو حیزبە بەهێزتر بکەن کە هێزی پێویستی هەیە لە کوردستان کۆتایی بە پەراوێزخستن بهێنێت و لە بەغداش کێشەکان چارەسەر بکات؟

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.