کوردستان

نها زانیاری ورد لەبارەی دابەشکردنی مووچەیەکی دیکە پێش هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت" ئەگەر هەرێم دەستاودەست نەکات لە ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ئەوە مووچەیەکی دیکەش بۆ هەرێم دەنێردرێت".
دووشەممە 27ی تشرینی یەکەم جەمال کۆچەر ئەندام پەرلەمانی عێراق تایبەت بە (نها نیوزی) راگەیاند کە لە ئەگەری ئەوەی هەرێم بەزوویی و بەبێ دەستاودەستکردن وچاوەڕوانی لە بەڵێنی بەغدا داهاتی ناوخۆیی بنێرێت مەرجە لەسەر حکومەتی فیدراڵی کە مووچەیەکی دیکەش تا پێش هەڵبژاردن بۆ هەرێم بنێرێت.
جەماڵ کۆچەر وتیشی" بە گوێرەی بودجەی تشغیلی حکومەتی عێراق دەبێت مووچەکانی مانگی ،10،11 و 12 بۆ هەرێم خەرج بکات".

ئەوەش لە کاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 لە ئەـرۆوە دەستیپێکردوە و بە گوێرەی خشتەی مووچە بڕیارە لە ماوەی سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش بکرێت.

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.