کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم رایگەیاند"ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە " ئەمڕۆ دوو شەممە 27ی تشرینی یەکەم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما كەمیك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی رایگەیاند کە سبەی سێ شەممە 28ی تشرینی یەکەم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی
|