داوایەکی بەپەلە لە خانەنشینان دەکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بەڕێوەبەری بانکی تووی مەلیک لە سلێمانى ئاشکرای کرد، بەشێک لەو فەرمانبەرانەى ساڵی 2024 خانەنشینان کران، بەڵام مووچەکانیان وەرنەگرتبوو، لە ئەمڕۆوە دەستیان کردووە بە خەرجکردنی .داواش لە خانەنشینان دەکات، ڕۆژانە سەردانى بانکى تووى مەلیک بکەن، بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان.
بەهادین عارف، بەڕێوەبەری بانکی تووی مەلیک لە سلێمانى، ڕایگەیاند، ئەو خانەنشینانەی لە مانگی حوزەیرانەوە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 مووچەیان وەرنەگرتبوو، ئێستا هەموو ئەو مووچانەیان بەسەریەکەوە بۆ خەرجدەکرێت، جگە لە مانگی 12 کە تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەریان نەگرتووە و پاشەکەوتکراوە.
دەشڵێت، "ئەمڕۆ دەستیان کردووە بە خەرجکردنی مووچەی ئەو خانەنشینانە کە ژمارەیان 432 خانەنشینە و لە نێوان مانگەکانی حوزەیران تاوەکو کانوونی یەکەمی 2024 خانەنشین بوون.
داواش لە خانەنشینان دەکات، ڕۆژانە سەردانى بانکى تووى مەلیک بکەن، بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان._
|