کوردستان

قوباد تاڵەبانی لەبارەی مووچە و ژیانی هاوڵاتیان بە توندی هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"  کێ هۆکاری ئەم ناسەقامگیرییە داراییەیە و کام لایەنیش هەوڵی داوە بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا سەقامگیریی دارایی بۆ کوردستان بگەڕێنێتەوە؟

یەکشەممە 26ی تشرینی یەکەم قوباد تاڵەبانی جێگری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی ٢٤ی پیشەوەران و کاسبکاران ڕایگەیاند" هات و نەهاتی مووچە و نەبوونی بودجە و ئەو ناسەقامگیرییە داراییەی ساڵانێکە بەرۆکی کوردستانی گرتووە، زیانی نەک هەر بە مووچەخۆران، بەڵکو بە کاسبکاران و پیشەوەران و کاسبکارانی بازاڕ و هەموو چین و توێژەکان گەیاندووە".

قوباد تاڵەبانی لە دیدارەکەیدا راشیگەیاند"  پیشەوەران و کاسبکاران و خەڵکی بازاڕ دەبێت لە خۆیان بپرسن کێ هۆکاری ئەم ناسەقامگیرییە داراییەیە و کام لایەنیش هەوڵی داوە بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا سەقامگیریی دارایی بۆ کوردستان بگەڕێنێتەوە؟".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت" سەرکەوتنی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا یارمەتیدەرە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی دارایی بۆ بازاڕی کوردستان، چونکە ستراتیژی یەکێتی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەی بودجە و مووچەیە و رێگە نادات چیتر چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان باجی سیاسەتی هەڵەی لایەنی دیکە بدەن".

 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.