کوردستان

پارتی دوا بڕیاری خۆی لە حکومەتی عێراق دا و هەڕەشەی کشانەوە دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆکی لیستی پارتی لە بازنەی هەولێر رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی داهاتووی عێراق کێشەی مووچە چارە نەکات، پارتی بەشداریی ناکات.

ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیستی پارتی لە بازنەی هەولێر بە میدیای حزبەکەی وت "پێویستە لە کارنامەی حکومەتی داهاتووی عێراق چارەیەکی بنەڕەتی بۆ مووچە و بودجە بکرێت، بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی هەرێمەکان بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت".

ئاشکراشیکرد "ئەگەر حکومەتی داهاتووی عێراق بەڵێنی چارەکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدات، پارتی بەشداری لەو حکومەتەدا ناکات".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر هەوڵی جدی درابوو بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە، بەڵام بەهۆی بوونی ئەجێندای سیاسی لە پشت ئەم بابەتەوە، هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون.

ڕێبوار هادی وتیشی "ئەرکی سەرەکی پەرلەمانتاران بریتییە لە بەرگریکردن لە مافی خەڵک و مووچەش یەکێکە لە مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتییان".
 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.