کوردستان

وەزارەتی کارەبا :گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردوە هاوکارمان دەبن

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرای کرد، هەوڵدەدرێت لە زستاندا کارەبای 24 کاتژمێری بدرێت بە هاووڵاتیان بەڵام تا ئێستا دڵنیا نین، وتیشی"گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردوە ئەگەر نەمانتوانی کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکەین هاوکارمان دەبن".

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردوە ئەگەر نەمانتوانی کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکەین هاوکارمان دەبن، بەڵام هاووڵاتیان پارەی مۆلیدە نادەن، لەوکاتەدا ئەگەری گۆڕانکاری لە نرخی کارەبای پڕِۆژەی رووناکی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئیستادا سەرقاڵین بە ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان، چونکە خواست بۆ کارەبا لە وەرزی زستان زیاتر دەبێت، گەر لە زستاندا هاووڵاتیان کارەبا بۆ ئامێری گەرمکردنەوە بەکاربهێنن ئەوا پارەیەکی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە.

ڕِاشیگەیاند، لە ئێستادا بەڕێژەی لە ٪50 ی خەڵکی هەرێمی کوردستان خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری و هەوڵیش دەدرێت زیاتر ئەم پڕۆژەیە فراوانتر بکرێت، بەهۆی پڕۆژەی ڕوناکی بەرێژەی لە ٪30 بەکارهینانی کارەبا دابەزیوە.

9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.