کوردستان

یەکێتی دوا قسەی خۆی لەسەر پێکهێنانی حکومەت کرد

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاشکرایکرد، هەڵبژاردنی عێراق دوای هەڵچوونێکی گەورەی هەرێمی و نێودەوڵەتی دێت، بەڵام  "زەحمەتە" پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەغدا، پەرلەمانی کوردستان بتوانێت کۆببێتەوە.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند "هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دوای هەڵچوونێکی گەورەی هەرێمی و نێودەوڵەتی دێت، گۆڕانکاریی هەن و دەبێ عێراق فریای خۆی بکەوێت.''

پیرە وتیشی "هەڵبژاردنەکە بۆ مەسەلەی شەڕ و ئاشتی لە عێراق، چاکسازی لە عێراق، جێبەجێکردنی دەستوور و مادەی 140، ئەمنییەتی سنوورەکان و پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ئەوەشی پەیوەندی بە رۆژئاوای کوردستانەوە هەیە، بەو ژمارەیەی کورد بەدەستی دێنێت، هەوڵدەدات بۆ ئاشتی و سەقامگیری و جێبەجێکردنی ئەو پرسانە لە عێراق".
 
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا، ئەو لایەنانە بە ئۆپۆزیسیۆن دانانێ کەلە حزبەکەی جیابوونەتەوە و دەڵێت "لەنێو یەکێتی ئەو جۆرە کارانە هەر هەبووە و خۆیان تاقیکردووەتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون".
 
لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمان پێش هەڵبژاردنی عێراق، سەعدی پیرە ئاشکرایکرد "بەگوێرەی ئەو بارودۆخەی ئێستا دەیبینم زەحمەتە".
 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.