بافڵ تاڵه‌بانی: له به‌غداوه پێیان وتین با راسته‌وخۆ موچه‌ی سلێمانی بده‌ین، وتمان نامانه‌وێت
نها نیوز - هەواڵەکان
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت؛ له به‌غداوه هاتین پێیان وتن با راسته‌وخۆ مووچه‌ی سلێمانی بده‌ین، ئێمه وتمان، نامانه‌وێت. ئه‌و پێشنیاره بۆ لایه‌نی تر بكرایه قبوڵیان ده‌كرد و مووچه‌ی خۆیان جیاده‌كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی کوردستان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی له كۆیه سه‌ره‌تای قسه‌كانی به "سڵاو" بۆ پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستپێكرد و وتی "خۆشبه‌ختانه ئه‌مه دووه‌مینجاره له ساڵێكدا كه هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه، به‌ڵكو پارێزگاری هه‌ولێر بێته بیری كه كۆیه به‌شێكه له پارێزگاكه‌ی".
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، "دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه به خوای میهره‌بان ناچینه ناو حكومه‌تێك تا نه‌زانین هه‌موو شارێكی كوردستان به یه‌ك چاو سه‌یر ناكرێت و وه‌كو یه‌ك خزمه‌ت ناكرێت".
وتیشی "چوینه ناو حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌ت دامه‌زرا، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو كوردستان ده‌كه‌ین".
وەک بافڵ تاڵه‌بانی دەڵێت "ئێمه له هه‌موو كوردستان به‌هێزین وه‌كو لایه‌نێكی تر له به‌شێكی بچوك كوردستان به‌هێزن. ئێمه له سوریا، له توركیا و له ئێران خۆشه‌ویستین. خوای ئه‌كرد رۆژێك هه‌ڵبژاردنێك ده‌كرا له هه‌موو كوردستان ئه‌وسا ئه‌مانبینی كێ ژماره یه‌كه".
باسی لەوەشکرد، ئه‌و هه‌رێمە به خوێن و ماندوبونی ئێوه دروست بووه. "ئه‌م هه‌رێمه ئێمه ئه‌یپارێزین و ئێمه له به‌غدا شه‌ڕی بۆ ده‌كه‌ین و ئێمه خه‌باتی بۆ ئه‌كه‌ین".
ناوبراو خاڵە گرنگەکەی ئاشکراکرد و وتی "چه‌ند مانگێك پێش ئێستا دۆخه‌كه باش نه‌بوو و مووچه نه‌بوو، ئه‌مان له‌ملاوه ئه‌یانتوت، نایكه‌م و قابیلی قبوڵ نییه. له به‌غداوه هاتن، وتیان وه‌ره با راسته‌وخۆ مووچه‌ی سلێمانی بده‌ین. وه‌ڵامی یه‌كێتی ئه‌مه بوو: زۆر سوپاس به‌ڵام نامانه‌وێت".
"دهۆك و بادینان و هه‌ولێریش سه‌وزن. توخوا ئه‌و پێشنیاره‌یان بۆ لایه‌نێكی تر هێنابایه، خۆیان جیانه‌ده‌كرده‌وه و مووچه‌ی خۆیان هه‌بێت و ورگی خۆیان پڕ بێت. ئه‌وه‌یه جیاوازی یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر. ئێمه كوردستان جیاناكه‌ینه‌وه و به یه‌ك چاو ده‌یبینین". سەرۆکی یەکێتی وای وت
|