کوردستان

کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم رایگەیاند کە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بۆ سبەینێ گەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک لە ئارادایە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی رایگەیاندووە کە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دوای نیوەرۆ ئەگەری درووستبونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێ ناوچە لە باکوری هەرێم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.