نوێترین زانیارییەکان لەبارەی مووچەی مانگی 8 و مانگەکانی داهاتوو بڵاوکرایەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند کە کارکردن لەسەر لیستی مووچەی مانگی 10 (تشرینی یەکەم)ی مووچەخۆران لە کۆتاییدایە و تا کۆتایی هەفتە رەوانەی یەغداد دەکرێت.
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی بە میدیای یەکێتی راگەیاند کە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت و تا کۆتایی هەفتە دەگەیەندرێتە بەغداد.
فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 ڕۆژی رابردوو بە واتس ئاپ گەیەندراوەتە دەست تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بڕیارە سبەینێ واژۆی لەسەر بکرێت و پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.
بە گوێرەی زانیارییەکان دوابەدوای گەیشتنی پارە بۆ هەرێم لە ماوەیەکی کەمدا مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی زانیارییەکان تا پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەنها یەک مووچە دابەش دەکرێت و دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکان.
|